Skip to the content

کارکردن لە پرۆژەی کۆڕنیشی کەلار بەردەوامە

کۆڕنیشی کەلار، بە درێژیی هەزار و 400 مەتر لە جێبەجێکردندایە و لە قۆناغی یەکەمیشدا 500 مەتری تەواو دەکرێت.

پارک، باخچە، سەوزایی، پیادەڕۆ، شوێنی پایسکیل و شەقامی 30 مەتری، بەشێکن لەو خزمەتگوزارییانەی کە لە پرۆژەکەدا دەخرێنە خزمەت هاووڵاتییان.

لە پرۆژەکەدا ڕۆژانە 100 ئامێر کار دەکەن و لە ماوەیەکی نزیکدا کۆڕنیشەکە تەواو دەبێت.

پرۆژەکە سوودێکی زۆری گەشتیاریی بۆ کەلار و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبێت و ئابووریی ناوچەکە زیاتر دەبووژێنێتەوە.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری