Skip to the content

بە گوژمەی 720 ملیۆن دینار ڕێگای گوندی بێشە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تەواو کرا

پرۆژەی چاککردن، دروستکردن و قیرتاوکردنی ڕێگای گوندی بێشە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گوژمەی 720 ملیۆن دینار، تەواو کرا و کەوتە خزمەت هاووڵاتییان.

درێژیی ڕێگاکە 3 کیلۆمەتر و نیوە و پانییەکەشی 6 مەترە؛ هاوکات تۆڕی ئاو بۆ ناوچەکانی گوندەکە دانراوە.

گوندەکانی دەوروبەری بە هەردوو قەزای سیدەکان و قەزای ناوەندیی سۆران دەبەستێتەوە؛ ڕێگاکە کاریگەریی لەسەر بووژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان دەبێت.

کاروانی ئاوەدانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامە و گرنگیدان بە کەرتی ڕێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی سەرجەم شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان لە پێشینەی کارەکانیەتی.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری