Skip to the content

فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆتایی هێنا بە خوولێکی ڕاهێنان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٩/٧/٢٠٢١، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان کۆتایی هێنا بە خوولێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژە دەرباره‌ی ئەرشیف و بە ئەلیکترۆنی کردنی ئەرشیفی فەرمانگە کە بە هاوکاری رێکخراوی USAID،  وەکو بەشێک لە پڕۆژەی حوکمڕانی بۆ کارامەیی و بەرپرسیاریەتی لە عێراق کە ڕێکخراوی ناوبراو پێی هەڵساوە.
ڕاهێنانەکە بە بەشداری بەشێک لە فەرمانبەرانی هەموو بەڕێوەبەراتییەکانی فەرمانگە بەڕێوەچوو، کە تیایدا ئەو کێشە و گرفتانەی تایبەت بوون بە ئەرشیفکردنی دۆسیەی ڕێکخراوەکان خرانەڕوو لەگەڵ خستنەڕووی پێشنیار و رێگەچارەی گونجاو بۆ چارەسەرکردنیان.وە بەشێکی دیکەی ڕاهێنانەکە تایبەت بوو بە ئامادەسازی بۆ دروستکردنی داتابەیسێکی گشتگیر کە کۆی گشتی کار و چالاکییەکانی فەرمانگە لەخۆی بگرێت و ئەرشیفی ڕێکخراوەکانیش بە دیجیتال بکرێت بەسەرپەرشتی فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری لە ئەنجوومەنی وەزیران.

لەکۆتاییشدا بڕوانامەی بەشداربوون دابەشکرا بەسەر بەشداربووانی ڕاهێنانەکە.