Skip to the content

فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کەمپەینێکی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ڕاگەیاند

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکان کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر ڕادەگەیەنێت. کەمپەینەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی شێواز و جۆری هاوکارییەکان تکایە پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنەوە: 07514105588
رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/١٠/٣٠ لافاوێک زیانێکی زۆری گەیاند بە شاری زێڕین و گوندی کۆری لە هەولێر،  جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکی مەیدانیدا بڕیاریدا هەڵسەنگاندن بکرێت و بەپێی توانا زیانلێکەوتووان قەرەبوو بکرێنەوە.
به‌گوێره‌ی هەڵسەنگاندنی لێژنەى پاریزگاى هەولێر، زیانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە خەملێنراون:
-  591 خێزان ناوماڵ و کەلوپەلەکانیان بەتەواوتی له‌ناوچووە 
- 149 ئۆتومبێل بەر لافاو کەوتن و لەکارکەوتوون
-  127 خانوو زیانیان بەرکەوتووه‌
-  2 قوتابخانە زیانیان بەرکەوتووە 
- چەند پڕۆژەیەکى دروستکردنى شەقام و تۆڕکانى کارەبا و ئاو و ئاوەڕۆکان زیانیان بەرکەوتووە.