Skip to the content

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی (٣٢)مین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە

ئەمڕۆ ٣٢ ساڵ بەسەرکیمیاباران و کۆمەڵکوژی شاری هەڵەبجە تێدەپەڕێت کە بەشێک بوو لە سیاسەتی قڕکردن و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان.

گوتارێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی گووتارێک سەبارەت بە رێکارو رێنماییەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش دەکات. لە گووتارەکەیدا دوایین زانیاری و ڕێنمایی بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسەک بە هاوڵاتیان رادەگەینێت

راگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ھێرشی رۆژی چوارشەممە ١١ ئاداری ٢٠٢٠ بۆ سەر سەبازگەی تاجی لە عێراق شەرمەزار دەكات:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دەرهاویشتەکانی پەتای کۆرۆنا و دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان دەکات

ڕۆژی سێشەممە 2020/3/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دەرهاویشتە و لێکەوتە ئابوورییەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان کرد.

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەشتی مارس

لە رۆژی جیهانیی ئافرەتاندا پیرۆزبایی لە ئافرەتانی هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم . یادکردنەوەی هەشتی مارس رێزگرتنە لە خەبات و تێکۆشانی ئافرەتان لە پێناو یەکسانیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و نەهێشتنی ستەم و چەوساندنەوەدا .

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵیادی راپەڕینی گەلی کوردستان

ئەمڕۆ بیست و نۆ ساڵ بەسەر راپەڕینی مەزنی گەلی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١ تێدەپەڕێت. بەم بۆنە شکۆدارەوە، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەم.