Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٠/٣/٤ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

 رۆژی سێشەممە ٢٠٢٠/٣/٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە پێکهاتبوو لە ئيداما دیانگ یاریدەدەر و راوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێگریکردن لە جینۆساید و کەریم ئەسعەد ئەحمەد خان سەرۆکی تیمی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شا عەبدوڵڵای ئوردن کۆدەبێتەوە

رۆژی یەکشەممە ٢٠٢٠/٣/١ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی و بە بانگهێشتێکی فەرمی، گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.