Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە دایکی دوو شەهید دەکات

رۆژی دووشە‌ممە‌ ٢٠٢٠/٩/٧، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ قەزای ئامێدی، پێشوازی لە خاتوو میسری خان مستەفا کرد کە دایکی دوو شەهیدە لە شەڕی ڕووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش کە لەگەڵ نەوەیەکی پێشمەرگەی هاتبوو بەناوی بێوار ئەحمەد کە لە شەڕی پردێ بە سەختی بریندار ببوو.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی نەخۆشخانەی کۆمەڵگەی (هیتوتێ)ی لە قەزای ئامێدی دانا

سەرۆکی حکومەت بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەکی سەد قەرەوێلەیی لە کۆمەڵگەی هیتوتێ دانا کە دەکەوێتە نێوان دێرەلووک و شیلادزێ کە بڕی چل وسێ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا وەرزی یەکەمی ساڵی نوێی خوێندن بە شێوەی ئەليکترۆنی دەست پێ بکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٩/٢ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بەشداریی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد کە تایبەت بوو بە تاووتوێ کردنی بژاردەکانی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە ناوەند و دامەزراوەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە ھەرێمی کوردستان.