Skip to the content

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ژمارەیەک پێشمه‌رگەی‌ قاره‌مان لە شه‌وی ڕابردوو  لە سنووری کوڵەجۆ، كه‌ لەکاتی بەهاناوەچوونیی هاو‌سه‌نگه‌ره‌كانیانشه‌هید بوون، زۆر خه‌مباری كردم، هاوخه‌می خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و داواكارم له‌ خودای مەزن، گیانیان بە بەهەشتشاد بکات و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازم. ئێمه‌ چەندین جار هۆشداریمان داوە لەبارەی مه‌ترسییه‌كانی ...

سەرۆکی حکومەت بۆ قوتابیانی کوردستان: پێویستە هەموولایەک هاوکاری حکومەت بن لە پێناو زیاتر پێشخستنی دۆخی خوێندن و زانکۆکان و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان

• سەرۆکی حکومەت سەردانی بەشی ناوخۆیی 18ی شوبات و شەهید شەوکەوت شێخ یەزدین دەکات .• سەرۆکی حکومەت کۆمەڵگەیەکی نوێی بەشە ناوخۆیی قوتابیانی لە شاری هەولێر بەسەر کردەوە کە دەتوانێ زیاتر لە دوو هەزار قوتابی لە خۆ بگرێت و بڕیارە دوای دابینکردنی پێداویستییەکانی بخرێتە خزمەت قوتابیان.• قوتابیانی کوردستان سەرکۆنەی بێ ڕێزی کردن بە ئاڵا و بەهاو سیمبولە نیشتمانییەکانیان کرد و هێرشکردنە سەر ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی بەریتانی - عێراقی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 27ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانیی بەریتانی - عێراقی IBBC و شاندێکی یاوەری کرد.لە دیدارەکەدا بارۆنێس نیکلسن کورتەیەکی دەربارەی کارو چالاکییەکانی ئەنجومەنەکەیان خستەڕوو بەتایبەتی دوا کۆنفرانسیان کە لە شاری دوبەی ئەنجامدرا، کە تایبەت بوو ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانیی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە یاریزان حجی عەبدولسەلام ڕێکانی پاڵەوانیی ئاسیا بۆ لەشجوانیی کرد کە بەم دواییانە مێدالی زێڕینی لە پاڵەوانێتی لەشجوانی ئاسیا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەدەستهێنا.سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یاریزان حجی ڕێکانی کرد و هیوای سەرکە ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە پیتەر شتێپانیک باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق کرد .سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی کۆماری چێک کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی کۆماری چێک لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان .باڵیۆز ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی نەھێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و دەستپێکردنی ھەڵمەتێکی 16 ڕۆژە بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە درێژەدان بە پشتیوانیکردنی مافەکانی ئافرەتان و نەهێشتنی هەموو جۆرە جیاکارییەکی ڕەگەزی و نەهێشتنی توندوتیژی بە گشتی و توندوتیژی دژی ئافرەتان بەتایبەتی، دووپات دەکەینەوە. حکومە ...