Skip to the content

سه‌رۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق ده‌کات

مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی عه‌لى موحسن ئه‌لعه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوه‌ندیی عێراق عێراق کرد بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو عه‌بدولئیلاهـ موحسن ئه‌لعه‌للاق - ی برای . سەرۆکی حکومەت پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێکرد و هیوای خواست گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌وايى به‌ بنەماڵەکەیان ببه‌خشێت. ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتوو لە نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کرد. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پەیوەندی بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.سەرۆکی حکومەت، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی هەمەجۆرکرد ...

سەرۆکی حکومەت : پێویستە زۆر گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و ژینگەدۆست بدەین

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،بەردی بناخەی یەکەم وێستگەی کارەبای بە وزەی خۆر لە پارێزگای هەولێر دانا کە توانای بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات کارەبای هەیە لە کاتژمێرێکدا.سەرۆکی حکومەت گوتارێکی بەم بۆنەیە پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە زۆر گرنگی بە بەكارهێنانی وزەی خاوێن و ژینگەدۆست و جێگرەوە بدەین.ئەمەش دەقی گوتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ساڵيادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان

بەبۆنەی شەست و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەت و سەرجەم مامۆستایانی کوردستان دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. یەکێتیی مامۆستایانی كوردستان، ڕۆڵێکی دیار و خەباتێکی درەوشاوەی هەیە لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا، کە هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە مافە ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـــ کوردستان دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمەریکا ـــ کوردستان کرد. لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، دەیڤد تەفوری سەرۆکی ئەنجومەنەکە کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەیان و پێکهاتەی شاندەکە خستەڕوو.ئامادەیی خۆشیان بۆ برەودان بە کار و وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی. سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر دوایین گۆڕا ...

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆکی حکومەت دەکات

ئەمرۆ دووشەمە 5/8 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد. لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەريی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە.لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها تيشك خرایە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێم ...