Skip to the content

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكى ياوه‌رى كرد.له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا كه‌ ئەلينا ڕۆمەناوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا لە عێراق و و ئیرڤن هیکس كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئامادەی بوون، دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و پەرەپێدانی پ ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتالیا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ گویدۆ کرۆسێتۆ وەزیری بەرگری ئیتالیا کرد.
لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتالیا کرا . وەزیری بەرگری ئیتالیا، سڵاو و ڕێز و بانگهێشتنامەی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ سەردانکردنی ڕۆما ، ئاماژەی بەوەشدا ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانی دەکات

‎‎ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى ئه‌ڵمانى كرد كه‌ پێكهاتبوو له‌ يۆخن فلاسبارت جێگری وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدان و ڤێرنه‌ر گاتسەر جێگری وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى دارايى. ‎له‌ كۆبوونه‌وه‌کەدا كه‌ باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق و كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له‌ هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەر ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 5/2 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی و شاخەوان عەبدوڵڵا جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.لە کۆبوونەوەکەدا ، دوایین گۆڕانکار ی و پێشهات و بارودۆخی گشتیی عێراق تاوتوێ کرا . جەخت لە گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دابینکردنی ماف و شایستە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پشتیوانیکردنی ج ...

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی فیدراڵ دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 5/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە محەممەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی حکومەتی فیدراڵ کرد.لە کۆبوونەوەکەدا ، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگیی پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدرال لە ئەنجومەنی نوێنەران لە زووترین کاتدا کرا ، بەو هیوایەی ببێتە سەرەتایەک بۆ جارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەت ...

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم . بەڕێز و پێزانینەوە لە ئەرک و ماندووبوون و ڕۆڵی گرنگی كرێكارانی كوردستان دەڕوانین لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی کوردستاندا. حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دبێت لە پرۆسەی چاکسازییەکانی لە پێناو باشترکردنی گوزەرانی کرێکارانی کوردستان، لەم ڕووەوە، پەسەندکردنی یاسای کار لە هەرێ ...