Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٩/١٠/٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برونۆ ئۆبێر باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا كرا.

هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە گرژبوونی دۆخی ناوچەکە بەتایبەتی لە سوریا لە بەرژەوەندی خەڵکی ناوچەکەدا نییە و دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک و زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی سڤیل کە ئەمەش لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە.