Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئێوارەی رۆژی شەممە ٢٥/١/٢٠٢٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان و مەولود چاووشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزیری دەرەوەی تورکیاوە هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەی شاری ئەلئەزیز (خارپێت) و دەوروبەری دەربڕی و، هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.