Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV.KRD)- مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رۆژی دووشەم ٢٧ تەموزی ٢٠٢٠ لە پەیامێكدا بە بۆنەی كۆچی دوایی (دایكە عایشە) كە بە دایكی شەھیدان ناسراوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەكەی دەكات، ئەمەش دەقی پەیامەكەیەتی:

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دایکە عائیشە)مان بیست کە دایکی سێ شەهیدی قارەمانی کوردستان و نموونەی خۆڕاگری و قوربانیدان بوو. پرسە و سەرەخۆشی گەرممان بە بنەماڵە بەڕێزەکەی ڕادەگەیەنین. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٠/٧/٢٧