Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/9/27 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی حکومەتی فیدراڵی کرد بەسەرۆکایەتی قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بەشدار بوو، گفتوگۆ دەرباری گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و گرنگیی هەماهەنگیی ئەمنیی لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە کرا ، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش.