Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نزار ئەلخەیرەللا بریکاری پێشکەوتووی وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پرسی کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا کرا و ستایشی هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی دەرەوەی عێراق و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران بۆ هەرێمی کوردستان .