Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی دانیێل میتران دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 7ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیلبێرت میتران کوڕی دۆستی دێرینی گەلی کوردستان خاتوو دانیێل میتران و سەرۆکی دامەزراوەی ( دانیێل میتران-فرانس لیبرتێ) کرد.
لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ئێریک شۆڤالیێ ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت، بەڕێز و پێزانینەوە، باسی لە هەڵوێستی دۆستانە و پشتیوانیی خاتوو دانیێل میتران و فرانسوا میترانی کرد کە لە ڕۆژانی سەختدا پشتیوانیان لە گەلی کوردستان کردووە، بۆیە هەمیشە، کردەوە و هەڵوێستە مێژووییەکانیان لە یادی گەلی کوردستان بە زیندوویی دەمێننەوە.
سەرۆکی دامەزراوەی ( دانیێل میتران-فرانس لیبرتێ)، ئاماژەی بەوەدا کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی حکومەتی هەرێم، جێی هیوا و ئومێدە و ئامادەیی خۆشی، بۆ پشتیوانکردنی هەرێمی کوردستان، لە نێوەندە دیپلوماسییەکانی جیهاندا دووپات کردەوە.