Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 29 ی تەمموزی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە عەلی ڕەزا گونەی باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کرد. سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی تورکیا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ تورکیا. باڵیۆزی تورکیا، خواست و ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندی هەمەلایەنە و لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی گەشەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی.