Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق دەکات

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێشەممە 29 ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینۆرۆسۆ کالۆنگێ باڵیۆزی فیلیپین لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە گەڵ فیلیپین و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و تیرۆر بەگشتی کرا.

باڵیۆزی فیلیپین وێڕای ستایشکردنی قارەمانیێتی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش ، ئاماژەی بە خواستی وڵاتەکەی کرد بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی بیری تووندڕەوی و تیرۆر.

سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی نەهێشتنی هۆکارەکانی سەرهەڵدانی تیرۆرکرد بۆ ڕێگەگرتن لە گەشەکردنی تیرۆر و تووندڕەوی.