Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم خدر هێرۆیی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خێزان و بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم خدر هێرۆیی کرد .
سەرۆکی حکومەت، ستایشی قوربانیدان و لەخۆبردوویی و نیشتمانپەروەریی بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم هێرۆیی کرد و جەختیشی لەوە کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە کار و هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان.
لە بەرامبەردا، بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم هێرۆیی ، سوپاس و پێزانینی خۆیان، بۆ خەمخۆری و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەت لە کەسوکاری شەهیدان دەربڕی.