Skip to the content

سەرۆکی حکومەت ڕێز لە دۆستی گەلی کوردستان سێناتۆری ئەمەریکی جیم ئینهۆف دەنێت

وەک ڕێزلێنان لە دۆستایەتیی و پشتیوانی سەرۆکی پێشووی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا سێناتۆر جیم ئینهۆف لە گەلی کوردستان ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا وەک نیشاندانی ڕێز و پێزانین بۆ پشتیوانیی بەردەوامی ئەو سێناتۆرە لە خەڵکی کوردستان، وێنەیەکی سێناتۆر جیم ئینهۆف لە هۆڵی VIP فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دابنرێت.
سەرۆکی حکومەت لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا ، هەواڵەکەی بە سێناتۆر جیم ئینهۆف گەیاند و بەناوی گەلی کوردستان و بەتایبەتی بەناوی سەرۆک مەسعود بارزانی سوپاسی کرد بۆ پشتیوانی بەردەوامیی لە هێزی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان کە چەندین جار بۆ نیشاندانی پشتیوانی خۆی، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
سەرۆکی حکومەت ھەروەھا سوپاسی سێناتۆر جاک ڕید سەرۆکی ئێستای لیژنەی ھێزە چەکدارەکانیشی کرد بۆ داکۆکیکردن و پشتیوانیی بەردەوامی لە خەڵکی کوردستان.