Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 19ی شوباتی 2022 لە دووەم ڕۆژی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نایف ئەلحەجرەف ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها ئاماژە بە سەردانەکانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو کرا و جەخت لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەندا و هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.