Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ شەممە 5ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هومام حەموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد .
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهینانی حکومەتی نوێی عێراق کرا و جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و لە یەکنزیکبوونەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکان کرا لە پێناو بەرژەوەندی گشتیی و چارەسەکردنی کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ.
شاندی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق، ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستانیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە سەرکەوتنی ھەرێم سەرکەوتنی ھەموو عێراقە و پێویستە ھەموو ھەوڵەکانمان چڕبکەینەوە لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی گشت ھاووڵاتییانی عێراق.