Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 9 ی کانوونی دووەم ( یەنایەر)ی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە محەمەد حەلبوسی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ محەمەد حەلبوسی خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو خزمەتکردنی گشت هاووڵاتییانی عێراق.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت هەروەها پیرۆزبایی لە حاکم ئەلزاملی و شاخەوان عەبدوڵلا دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنیان بە جێگرانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.