Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس)

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بۆنەی جەژنی سێ شەوەی یاران ( قەوڵتاس)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم یارسانەکان لە کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم خوای مەزن ڕۆژوو و نزاکانتان قبول بکات و ڕۆژانی جەژن، لە کەشێکی ئارام و خۆشیدا بەسەر ببەن.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاسوودەیی و ئاشتيدا بژین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان