Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی ئۆپێک کۆدەبێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە 28ی ئاداری 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی دیدارەکانیدا لە کۆڕبەندی جیھانیی وزە لە شاری دوبەی،لەگەڵ محەمەد بارکیندۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)كۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و کاریگەرییە نەرێنییەکانی ململانێ و ناکۆکییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر بازاڕی وزەی جیھانی و ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتییان تاووتوێ کرا .
جەخت لە گرنگیی ھەماھەنگیی و یەکخستنی ھەوڵەکان لە پێناو سەقامگیریی بارودۆخی جیھان و بازاڕی وزە کرا.