Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بژین.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان