Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ هەینی 3/1 ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ براین نیلسن بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری پەیوەندیدار بە تیرۆر و هەواڵگری دارایی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی سیستەمی دارایی و کەرتی بانک و پڕۆژەی ( هەژماری من ) و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوازییە گشتییەکان ئاڵوگۆڕ کرد .