پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح
بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستیيانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشگوزەرانییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی نەگۆڕمان بە پاراستن و بەرەوپێشبردنی بەهاکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتیيانە و برایەتی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە شادی و تەندروستیدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/24