Skip to the content

كونسوڵى گشتى كۆمارى ئه‌رمينيا سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كوردى كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژى دووشه‌ممه‌ 27/9/2021،  ئارشاك مانۆكيان به‌رپرسى گشتى و ئاندرانك هاروتیونان جێگرى نووسينگه‌ى كونسوڵگه‌رى گشتى كۆمارى ئه‌رمينيا له‌ هه‌ولێر، سه‌ردانى ئه‌كاديمياى كورديان كرد و، له‌لايه‌ن سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى پ.د.عه‌بدولفه‌تتاح بۆتانى پێشوازيیان لێكرا.
ئامانجى ‌سه‌ردانه‌كه‌ به‌ بۆنه‌ى ڕێكخستنى سيمینارێك بوو بۆ مێژوونووسى ئه‌رمه‌نى دكتۆر ئارشاك پۆلاديان، كه‌وا بڕياره‌ كاتژمێر 4ى ئێواره‌ی ڕۆژی  سێشه‌ممه‌ سيميناره‌كه‌ ‌ له‌ ته‌لارى ئه‌كاديمياى كوردى پێشكه‌ش بكات.