Skip to the content

سەرۆکی ئه‌كاديمياى كوردى سه‌ردانى ده‌سته‌ى ئينسكلۆپيدياى پارتى ديموكراتى كوردستانى كرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ڕۆژى 1/2/2022،  پ.د. عه‌بدولفه‌تاح بۆتانى سه‌رۆكى ئه‌كاديمياى كوردى و په‌يمان جه‌لال سكرتێرى ئه‌كاديمياى كوردى و عه‌بدوڵڵا زه‌نگه‌نه‌ نووسه‌ر و ڕووناكبير، سه‌ردانى ده‌سته‌ى ئينسكلۆپيدياى پارتى ديموكراتى كوردستانیان له‌ شارۆچكه‌ى پيرمام كرد.
مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ ئاڵوگۆڕكردنى زانيارى و كارى هاوبه‌ش بوو، له‌ نێوان ئه‌كاديمياى كوردى و ده‌سته‌ى ئينسكلۆپيدياى پارتى ديموكراتى كوردستان، كه‌ له‌ ئايینده‌يه‌كى زوو به‌كاره‌كانيان ئاشنا ده‌بن.
هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌دا جه‌ختكرايه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى ئه‌م جۆره‌ ديدار و سه‌ردانانه‌ به‌ مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى زياتر له‌ نێوان هه‌ردوولا.