Skip to the content

شاندێكی ڕێكخراوی نێونەتەوەییی PEN سەردانی ئەكادیمیای كوردییان كرد

دوێنێ یەكشەممە، ڕێكەوتی ٢١ى ئایارى ٢٠٢٣، دەستەی سەرۆكایەتیی ئەكادیمیای كوردی، لە تەلاری ئەكادیمیا پێشوازیی لە شاندێكی ڕێكخراوی نێونەتەوەیی PEN کرد، كە پێك هاتبوو لە ئەسڵی خان یڵدرم و زەردەشت حاجۆ و قەندیل حەسەن شێخ بزێنی.

لە چاوپێكەوتنەكەدا ئالۆگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە ڕەوشی ڕۆشنبیری و كولتووریی كورد لە بەشەكانی كوردستاندا بە گشتی و دەرفەتەكانی كاری هاوبەشی هەردوو لا کرا.