Skip to the content

خولێکی فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانی فەرمانبەرانی دەزگای مین کۆتایی هات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  رۆژی پێنجشەممە ٩-١٢-٢٠٢١ جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە هاوڕێیەتی سەلام محمد، بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی، بەشداریان لە رێوڕەسمی  کۆتایی هاتنی خولی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکان لە شاری هەولێر کرد.

خولەکە لە لایەن فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین سازکرابوو بۆ  ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی دەزگای مین لەسەرجەم  پارێزگاکان و یەکە کارگێڕییە سەربەخۆکان بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام بوو، خولەکە لەلایەن ڕاهێنەرانی نێودەوڵةتیەوە دەگوترایەوە  لە کۆتایی رێوڕەسمەکەشدا بڕوانامەی  بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا.

لە وتەیەکیشدا جەبار مستەفا، دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی فەرمانگەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین کرد بۆ کردنەوەی ئەو جۆرە خولانە و بەرزکردنەوی ئاستی توانای کارمەندان و فەرمانبەرانی دەزگای گشتی کاروباری مین ، هەروەها ناوبراو هیوای خواست فەرمانبەران ئەوەی لە خولەکە بەدەستیان هێناوە لە  بواری پڕاکتیکی لە کاری رۆژانەیان بەکاری بهێنن بۆ بەرەوپێشبردنی  بەرنامەی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان.