Skip to the content

36 هەمین کۆڕبەندی فاو لە بەغدا بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە،2022/2/8 کۆتایی ڕۆژی 36 هەمین کۆڕبەندی فاو دەربارەی سیستەمی خۆراک و کشتوکاڵی و بەرەنگاربوونەوە و پەرەپێدانی بەردەوام لەبەغدای پایتەخت بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. 
لەم کۆڕبەندە چەند بابەتێکی گرنگ پێشکەش کران دەربارەی گۆڕانکاریە ژینگەییەکان و کەش و هەوا و کاریگەرییەکانی  وشکەساڵی لەسەر ناوچەکە ،وە باسی زنجیرەی بەهای خۆراک و سیستەمی خۆراکی و چەند بابەتێکی گرنگی تر تاوتوێ کران .
هەر لە پەراوێزی کۆڕبەندەکە بەیانی کۆتایی وەزاری (36) هەمینی کۆڕبەندی ڕێکخراوی فاو لەلایەن وەزیران و نوێنەرایەتیەکانی ئامادەبووی کۆڕبەندەکە واژۆ کرا.
 لە پەراوێزی ئەم کۆڕبەندە وەفدی هەرێمی کوردستان لەچەند دیدارێکی جیاجیادا، لەگەڵ هەر یەک لە وەزیری کشتوکاڵی لوبنان و بریکاری وەزیری کشتوکاڵی سووریا و بەرپرسی نووسینگەی فاو لە خۆرهەڵاتی الادنی و ئەفریقیا و چەند لایەنێکی تر کۆبوونەوە ، دەربارەی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هاوکاری هەرێمی کوردستان بۆ پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی بەشداربووی کۆڕبەندەکە.
وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو (37 )هەمین سەرۆکی ڕێکخراوی فاو و وڵاتەکەش دیاری بکرێت کە پێشوازی لە کۆڕبەندی داهاتوو دەکات.
جێگەی ئاماژەیە کە وەفدی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی ئامادەکاری و بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە ئامادەبوونێکی زۆر گرنگیان هەبووە و یەکێک لە دانیشتنەکاندا سەرۆکایەتی وەفدی عێراقی کرد .وەکو دەستکەوتێکی گرنگی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان، کە لە داهاتوودا ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ئامادەسازی بۆ ئەو جۆرە کۆنفرانس و کۆڕبەندانە لە هەرێمی کوردستان .