Skip to the content

چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگی کێڵگە پەلەوەریەکان گفتوگۆی لە بارەیەوە کرا

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوار شەممە ،2022/3/16 بەسەرپەرشتی ڕاوێژکاری وەزارەت لەسەر ڕاسپاردەی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ،تایبەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی کێڵگە پەلەوەریەکان و کارکردن بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆ و کەمکردنەوەی ئاستەنگ و گیروگرفتەکان، بەهۆی ڕێگریەکانی ئەم دواییەی حکومەتی عێراقیەوە لە بەردەم بەبازاڕکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەریەکانی هەرێمی کوردستان،لەگەڵ خاوەنی کوشتارگە پەلەوەریەکان کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدرا، بۆ چۆنیەتی سوود وەرگرتن و خەزنکردنی بەرهەمەکانیان و ئامادەکاری بۆ هەر ئەگەرێکی گرانبوونی بازاڕ و بەرزبوونی نرخ و دابینکردنی پێداویستیەکانی هاووڵاتیان لە بازاڕەکان .
هەر لەمیانی ئەم کۆبوونەوەیە چەندین پێشنیار و بابەتی گرنگ تاوتوێکرا و گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببێتە بنەمایەک بۆ خەزنکردن و داکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەریەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆراک و پێویستی هاووڵاتیان بە تایبەتی بەرهەمی گۆشتی مریشک.