یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پەروەردە و ڕێکخراوی بریتش کاونسڵ واژۆ کرا
![](/media/19547/309c6509-b092-4d2d-a664-23ee4ecdc3e6.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133277148400000000)
ڕۆژى پێنجشەممە، ٤ی ئایاری۲۰۲۳، ئالان حەمەسەعید ساڵح، وهزيرى پهروهردهى حكومهتى ههرێمى كوردستان،
بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەت، پێشوازیی لە سکۆت ماکدۆناڵد، سەرۆکی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی بەریتانیا و بەڕێوەبەری هەرێمی ئەنجوومەنی ڕۆشبیریی بەریتانیا و بەڕێوەبەری ناوچەیی ئەنجوومەنی ڕۆشبیریی بەریتانیا و شاندێکی یاوەری کرد.
هاوکات یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پەروەردە و ڕێکخراوی بریتش کاونسڵ واژۆ کرا؛ به مەبەستی ئامانجێكی هاوبەش كە بريتيیه له بەرزكردنەوە و باشتركردنی ئاستی فێركردنی زمانی ئينگليزى بۆ مامۆستایان بۆ ماوەی سێ ساڵ. لە کۆتاییدا وەزیری پەروەردە ڕۆڵی ڕێکخراوی بریتش کاونسڵی لەو پرسەدا بەرز نرخاند.