Skip to the content

لیژنەیەکی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی سەنتەری پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 7/2/2022 سەردانی سەنتەری پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کرد و لە دیدارێکی پراکتیکی لەگەڵ کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێوەری زیرەک و تیمێکی تەکنیکی پێوەری زیرەک، ئاگاداری چۆنییەتی کارکردنی پێوەری زیرەک بوون.

لەم سەردانە مەیدانییەدا، وەڵامی هەموو پرسیارەکانیان درایەوە و پوختەی پڕۆژەکە و پلانەکانی بۆ داهاتوو لە هەموو بوارەکانی خرایەڕوو و تیشک خرایە سەر گرنگیی پڕۆژەکە بۆ باشتر کردنی دۆخی کارەبا لە بواری ڕێکخستن و کۆنترۆڵکردن.

بە پراکتیک، ئەوەش بە لیژنەی پەرلەمان ڕاگەیێندرا کە کەمبوونەوەی ماوەکانی پێدانی کارەبا هیچ پەیوەندییەکی بە پێوەری زیرەکەوە نییە، بەڵکو لە پلەی یەکەمدا، پەیوەندیی بە کەمبوونی بڕی بەرهەمهێنان و بەرزبوونەوە و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا هەیە.
پڕۆژەکە قۆناغی باشی بڕیوە و لە ئاییندەیەکی نزیکدا، چەندین تایبەتمەندیی دیکەی باشی پێوەرەکە بەکار دەخرێن.