Skip to the content

بە سەرپەرشتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە زانکۆی ئەمەریکی، کۆنفرانسی ئازادی ئایینی و جیاکاری وتاری ڕقەبەری بەڕێوە چوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ١٤⁄ ١٢⁄ ٢٠٢١ لە شاری دھۆک بە ئامادەبوونی د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و زیندین مولود بریکاری وەزارەت، د.عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و به‌ بەشداریی  و پێکھاتەکانی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی  وەزارەتی ئەوقاف بە ھەماھەنگی زانکۆی ئەمەریکی و ڕێکخراوی کایسید کۆنفرانسێکی  ڕێکخست.
 لە وتەیەکدا د. پشتیوان سادق  دەستخۆشی لە زانکۆی ئەمەریکی و ڕێکخراوی کایسید کرد بۆ ڕێکخستنی چالاکیەکە،خۆشحاڵی خۆی نیشانداو وتی: کوردستان شوێنی دێرین و ئایینی و پێکەوەژیانی ئایینەکانە، مەڵبەندی ئارامی و تەناھیە بۆ ناوچەکە بە گشتی، ئەم پێکەوەییە مێژوویەکی درەوشاوەی ھەیە بە تایبەتی  لە شۆڕشەکانی کوردا و بە نموونە شۆڕشی ئەیلوولی مەزن بەڕێبەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی کە ھەموو ئایینەکان تێیدا  ڕۆڵیان ھەبووە لەپاڵ براکانی تریان بەرگریان لەکوردستان کردووە، تەنانه‌ت خوێنیان بەخشیوە،  وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی زیاتر وتی ئایین  سەرچاوەی ئیلھامبەخشیە بۆ لێبووردەیی ، ئایینەکان  بۆ خۆشەویستین و  خوای گەورە ئایینی لە پێناوی ئاشتی و خۆشەویستی دروست کردووە، ئەم بەیەکەوەییەش  بە ڕێزگرتنە  بە تایبەتی پیاوانی ئایینی ڕۆڵیان ھەیە له‌  ئاراستەکردنی کۆمەڵگە،  ئاشکرایە کە ئایین ھەندێجار به‌ شێوه‌یه‌ك بەکار دەھێنرێ و ئاشتیی کۆمەڵایەتی تێک دەدات، ھەرێمی کوردستان جیاواز لە شوێنەکانی تری عێراق لانەی ئارامی و تەباییە، حکومەتی  هه‌رێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان ڕۆڵی کارای ھەیە لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ئایینەکان و پێکھاتەکان،  ھەموو ئایینەکان داوا دەکەن دیالۆگ و گفتوگۆ بنەمای پێکەوەییمان بێت، لەسەر ئەم بنەمایە کوردستان جوانترین نموونەی پێشکەشی جیھان کردووە،  دووپاتی کردەوە کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پشتیوان و پارێزەری ئایین و پێکھاتەکانی کوردستانە.

جێگەی ئاماژەیە کۆنفرانسەکە ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامیی دەبێت  و چەندین پانێڵ پێشکەش دەکرێن.