وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز پەیامێك بڵاودەكاتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- هاونیشتیمانیانى ئازیز به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى جوانترین چه‌پكه گوڵ و نێرگزى به‌هارى نیشتیمانى ئازیزمان پێشكه‌شى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین، نه‌ورۆز وه‌رزى سه‌ركه‌وتن و به‌رخودانه، وه‌رزى ئاشتى و نوێبونه‌وه‌یه، ڕه‌مزى به‌ره‌نگاربوونەوەی سته‌م وداگیركارییە و په‌یامى سه‌ركه‌وتن و ئازادییە. مێژووى دره‌وشاوه‌ى نیشتمانە جوانه‌كه‌مانه هه‌میشه لانه‌ى پێكه‌وه‌ژیان و ئارامى و لێبوورده‌یى بووه، بێگومانیش رۆڵى مامۆستایانى ئایینى به‌رێز و ھەموو پێکھاتەکانی کوردستان كاریگه‌رە له قووڵكردنه‌وه‌ى گیانى لێبوورده‌یى و تەبایی پێكه‌وه‌ژیانى هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان. به ئه‌ركى ده‌زانین سڵاو بنێرین بۆ گیانى شه‌هیدانى به‌رگرى له خاك و ئاڵا و نیشتمانمان، سڵاو بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ى قاره‌مان و ئازا وسه‌رجه‌م ئه‌و هێزانه‌ى شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ریه‌ك بۆبه‌رگرى و پاراستنى ئاسایشی كوردستانى شیرینمان. خوای گەورە ھەموو لایەک بپارێزێ و تەندروست و پارێزراوتان بکات و دووبارە نه‌ورۆزتان پیرۆز.
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وكارو بارى ئایینى