Skip to the content

بەشێک لە شوێنە ئایینییەکان نۆژەن کراونەتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ ی شوبات ٢٠٢٢ د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی کرد لە  شاندێک بە نوێنەرایەتی بانکی عێراقی تایبەت، کە پێکھاتبوون لە  شێروان ئەنوەر موستەفا ڕاوێژکاری ڕابیتە و شاندێکی یاوەری، لە دیدارەکەدا وەزیری ئەوقاف  و کاروباری ئایینی  بەخێرهاتنی شاندەکەی کردو گفتوگۆی لەسەر  پێکەوە ژیانی ئایینی و  پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان کرد، دواتر  گفتوگۆ دەربارەی پرۆژە  خزمەتەکانی حکومەتی کوردستان لە پاراستنی ئاشتی و برەودان بە گیانی پێکەوەیی پێکھاتەکان و نۆژەکردنەوەی شوێنەوارە ئایینییەکان کرا ،  سەرۆکی شاندەکە بۆ پشتیوانیکردنی کەلتوور و مێژوو و شارستانیەتی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە پاراستنی شوێنەوارە ئایینییەکان و نۆژەنکردنەوەی  بەشێکیان ئامادەیی  نیشاندا بۆ ھاوکاری و یارمەتیدان لەم بوارەدا، سەرۆکی شاندەکە وتی کەلتووری پێکەوەیی سەروەتی نیشتیمانی ھەرێمی کوردستان  بۆ ناوچەکە و جیھانیش جێگەی شانازییە، بۆیە ھەموو یارمەتی و ھاوکاریەک لەم بوارەدا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین، بۆ ئەمەش لە داھاتوودا ھەردوولا لە قۆناغە پراکتیکیەکان بەسەرپەرشتی پسپۆرانی ئەندازیاری جێ بەجێ دەکەن بەپێ توانا شوێنەوارە ئایینییەکان بەرەو پێش دەبرێن و نۆژەن دەکرێنەوە.