Skip to the content

نوێنەری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەشداری چاڵاکی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٢٦⁄ ١⁄ ٢٠٢٢بە نوێنەرایەتی وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی، پ.ی.د.دیار جباری ڕاوێژکاری وەزارەت  بە یاوەریی ئەمیر عوسمان بەڕێوەبەری پێکەوەژیانی ئایینی لە باڵاخانەی پەرلەمانی کوردستان بەشداربوون لە چاڵاکی ھاوبەشی، سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان و  سەنتەری بێشکچی بۆلێکۆڵینەوەی مرۆڤایەتی سەنتەری لێکۆڵینەوەی جینۆساید زانکۆی دهۆک و سەنتەری لێکۆڵینەوەی جینۆسای دزانکۆی چەرموو ، لەژێر ناونیشانی (پرۆسەی جینۆساید دژ بەگەلی کورد.
لە وۆرک شۆپەکەدا چەندین تەوەری جیا لەلایەن پسپۆرانەوە پێشکەش کران لە بوارەکانی پڕۆگرامی پەروەردەیی ،تاقیکرنەوەی گەلان ،تاوانەکانی جینۆساید لە کوردستان، ھەروەھا چارەسەریی بۆ ئاسەوارەکانی جینۆساید، دواتر ڕۆڵی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمانتارانی کورد لە دەرەوە و پەرلەمانەکانی ئەورووپا، ھەروەھا ڕۆڵی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەرەنگار بوونەوە و ناساندنی جینۆسایدی گەلی کوردستان.