Skip to the content

بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ خوشک و برایانی ئێزدی جێبەجێ دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ١⁄ ٣⁄ ٢٠٢٢ د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەنوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان، ھەروەھا بە ئامادەبوونی  پارێزگاری دهۆک و بەرپرسانی سیاسی و کارگێڕی و میری ئێزدیان و کەسایەتییە ئایینی و جڤاتییەکان، بەشداریکرد لە ئاھەنگی کردنەوەی پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ خوشک و برایان ئێزدی کە لەلایەن ڕێکخراوی "سەمارتیان پێرس" ئەنجام دراوە.
ڕێکخراوەکە  لە ئاستی نێودەوڵەتی کاردەکات و پڕۆژەی خێرخوازی زیاتر لەسەد دەوڵەت ئەنجام دەدات، لە ھەرێمی کوردستانیش بەتایبەتی و لە عێراق بەگشتی کاری خێرخوازی زۆریان ئەنجام داوە بەتایبەتی بۆ ئاوارەکان، ھەروەھا چەندین پڕۆژەی جۆراو جۆری بۆ ئێزدیان ئەنجام داوە و زیاتر لە سەد ھەزار کەس لە خوشک و برایانی ئێزدی تێیدا سوودمەند بوونە، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەستخۆشی ئاراستەی سەرۆکی رێکخراوەکە (فرانکلین گراھام )کرد، گوتی ئەو  دۆستێکی دێرینی خەڵکی کوردستانە و ھەردەم پاڵپشتی ھەرێمی کوردستان بووە، 
ھەروەھا وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی سوپاسی ھەردوو قەشە سامی داغر و ماثیۆمانی کرد کە رۆڵی کارایان ھەبووە لە بەجێ گەیاندنی پڕۆژە و ھاوکارییەکان.