Skip to the content

تاقیگەی پشکنینی بەخۆڕایی بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دانرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ ڕۆژی چوارشەممە ڕێ:ەتى ٢٨/٤/٢٠٢١ د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، تاقیگەکانی پشکنینی بەخۆڕایی بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لەناو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر کردەوە کە بە مەبەستى خزمەتى ڕاستەوخۆى هاووڵاتیان دانراوە.

حکومەتى هەرێمى کوردستان هەر لەسەرەتاى بڵاوبوونەوەى پەتاکە لە هەوڵى ڕووبەڕووبوونەوە و خۆئامادەکردن و جێبەجێکردنى ئەو ڕێکارانە بووە کە وا دەکات هاووڵاتیان دوور بن لێى و زەرەر و زیانە گیانییەکان کەم ببنەوە و ئەم تاقیگەیانەش کە بە خۆڕایی لە خزمەت هاووڵاتیاندا دەبن، هۆکارێکى باشن بۆ پشکنینى خێرا و ڕاستەوخۆ بۆ خۆپارێزى زیاتر و ڕووبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسەکە.