Skip to the content

سەبارەت بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، هەموو پێداویستیەکانی دەستنیشانکردن لە ئامێری تایبەتمەند و تێستی تایبەت بەم ڤایرۆسە دابینکراوە.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەڕێز وەزیری تەندروستی، تەندروستی پارێزگا و ئیدارەکانی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکاری تەواو بۆ پشکنین لە بازگەکان و تێست کردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هاوشێوەی فڕۆکەخانەکان و بەدواداچوونی بەرکەوتەکانیان و ڕووپێوکردنیان و هەماهەنگی کردن لەنێوان تاقیگەکانی تەندروستی گشتی لە پارێزگاکان بۆ ئاڵوگۆڕی شێوازی کارکردن و دەستنیشانکردن و هاوکاری کردن لە پێداویستیەکان.

هەروەها ڕاسپێردراوون بۆ چڕکردنەوەی هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بۆ خۆپارێزی لەلایەن هاوڵاتیان و پتەوکردنی زیاتری ڕێکارەکان و پێداویستیەکانی چارەسەری لە نەخۆشخانەکان.

لە ئێستادا پێنج حالەتی گومانلێکراوی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا هەیە، بە ئامێری تایبەت دڵنیادەکرێتەوە و ڕایدەگەنین کەوا جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە.

تا ئێستا لە ڕووی خۆپارێزی و پڕۆتۆکۆلی چارەسەری هیچ جیاوازی نیە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID19 بەڵام بە هەستیاریەوە چاودێری ئەم ڤایرۆسە دەکەین.

ئامادەکاری تەواو هەیە بۆ هەر ڕێکارێک کە بڕیاری لێ بدرێت بۆ پشکنینی هەر کەسێک کە لە پارێزگاکانی تری عیراق ڕوو لە هەرێم دەکەن.

د. ئاسۆ حەوێزی

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی

2021/2/20