Skip to the content

حکومەتی هەرێم ئامادەی هاوکارییە بۆ بریندارانی تەقینەوەکەی بەغداد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمرۆ 21ی کانونی دووم(یەنایەر)ی 2021 لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ڕاسپێردراون و ئامادەن پێشوازی لە بریندارانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغداد بکەن و چارەسەری پێویستیان بکەن.

هەر ئەمڕۆ د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. حسن التمیمی وەزیری تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ پێی ڕایگەیاند کەوا لەسەر ڕاسپاردەی (مەسرور بارزانی ) حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بۆ هەر هاوکاریەکی پێویست و سەرجەم نەخۆشخانەکان ئامادەن بۆ پێشوازیکردنی برینداران و چارەسەرکردنیان.

بەڕێز وەزیری تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ وێڕای ڕێز و سڵاوی زۆر و سوپاسگوزاری بۆ جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم هەڵوێستەی بە گرنگ و هەڵوێستێکی مرۆڤدۆستانە وەسف کرد.