Skip to the content

لە هەولێر کۆنفڕانسی لووتکەی دەرمانسازان بەڕێوە چوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی شەممە 25 ی ئەیلوولی2021 ، بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و د. دارا ره‌شید  وەزیری پلاندانان، لەلایەن سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان و کۆمەڵەی قوتابیانی دەرمانسازی ،کۆنفڕانسی لووتکەی دەرمانسازان لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو،  له‌و كۆنفرانسه‌دا ژمارەیەکی زۆری میوانان و پەیوەندیداران لەبواری دەرمان و دەرمانسازان لە هەرێمی کوردستان و عێراق به‌شدارییان كردبوو تیایدا   ڕەوشی دەرمانسازان لە هەرێمی کوردستان و ڕێگەچارەکانی کێشە و گرفتەکان تاوتوێ كرا.