Skip to the content

وەزارەتی داد فەرمانگەی دووەمی بۆ مامەڵەى کاخەزە داراییەکان و کۆمپیالەکان تەرخان کرد

وەزارەتی داد بەڕێوبەرایەتیی دووەمی لە پارێزگای هەولێر تایبەت کرد بە ڕاییکردنی مامەڵەی کاخەزە بازرگانییەکانی شیاوی ئاڵووێرپێکردن و مامەڵەکانی کۆمپیالەکان.

وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەیانی ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢٣ کە لە ٢٢ى ئایارى ٢٠٢٣ واژووی کردووە و لە ژمارە  ٣٠٥ی ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، بەڕێوبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی لە پارێزگای هەولێری تایبەت کردووە بە ڕاییکردنی مامەڵەکانی کاخەزە داراییەکان و جێبەجێکردنی مامەڵەکانی کۆمپیالەکان.
 
پاش ئەوەی ئەو بەیانە لە ڕۆژنامەی فەرمیی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە، ئێستا هاووڵاتییان دەتوانن بۆ ڕاییکردنی ئەو جۆرە مامەڵانەیان سەردانی بەڕێوبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەم لە پارێزگای هەولێر بکەن.