Skip to the content

دەستەی جینۆسایدی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) رۆژی سێشەممە  ٩ی تشرینی دووھەمی ٢٠٢١، عەبدوڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان  لە دیوانی وەزارەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەی تایبەتی دەستەی جینۆسایدی کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی پێویست کرا لەسەر کار و پلانی دەستەکە بۆ زیاتر ناساندنی تاوانەکانی جینۆساید دژ بە گەلەکەمان و چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی جینۆساید و زیانلێکەوتوانی دەستی رژێم فراوانکردنی ئاستی ھەماھەنگی و پەیوەندییەکان بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی تاوانەکانی جینۆساید و لێکەوتە یاساییەکانی.