Skip to the content

چوارەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD). وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، چوارەمین لیستی ناوی زیندانیانی سیاسی کە  منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت ڕادەگەیەنێت.
وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایدەگەیەنێت، دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە (۱۹۲) لە رێکەوتی ۲۸ / ۹ / ٢٠٢١ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (۱۹۲) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەک قۆناغی چوارەم، ئەو بەرێزانەی رێکارەکانی بایۆمەترى و بەڵێننامەی دادنووسیان تەواوکردووە، لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانی بانکی بێخاڵ بکەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و مانگەکانی دواتری ساڵی ۲٠۲۱.

وەزارەتەکە رێنمایی دەداتە ئەو کەسانەی کە ناوەکانیان دەرچووە ڕچاوی ئەم خاڵانە بکەن: 
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، دوای تەواو کردنیان سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانیانەی کۆچی دواییانکردوە وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن دواتر سەردانی بانکی ناوبراو بکەن بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.