Skip to the content

دەست بە بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتری دەكرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشی سێیەمی شەقامی 150 مەتریی هەولێر تەواو دەكرێت، كە ئەم بەشەیان شەقامی 150 مەتری لە یەكتربڕی هەولێر-بەحركە بە ڕێگەی هەولێر-گۆپاڵ، ڕێگەی سەرەكی دهۆك دەبەستێتەوە.
پرۆژەی شەقامی 150 مەتری پرۆژەیەكی ستراتیژیی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، تا ئێستا دوو بەشی تری تەواو كراوە، لەسەر فەرمانی سەرۆكی حكومەت بەشی سێیەمیشی تەواو دەكرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گرێبەستی ئەو بەشە لە نێوان سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و كۆمپانیای هێمن گرووپ واژوو دەكرێت و دەست بە جێبەجێكردنی دەكرێت.