Skip to the content

زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامێكی 30مەتری له‌ شاری سلێمانی خەرج كرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- تیمەكانی شارەوانی لە شاری سلێمانی پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 30مەتری لە سنووری گەڕەكی كەڵەكن و هەواری شار جێبەجێ دەكەن و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بریاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 363 ملیۆن دینار بە مەبەستی تەواوكردنی پرۆژەكە.
لەسەر داهاتی شارەوانی و بە گوێرەی پلانی 2022، گوژمەی نزیكەی 364 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی بەشێك لە شەقامی 30مەتری نێوان گەڕەكی جیاكراوەی 119 و 124ی كەڵەكن و شەقامی سەرەكی هەواری شار بۆ كاری بڕین و پڕكردنەوە و دروستكردنی ئاوەڕۆ و كۆنكرێتكردن لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی خەرج كرا.